عێڕاق

هاوپەیمانێتییەکی عێراق سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دیاریدەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا  رایدەگەیەنێت، مالیكی تاكە چارەسەرە بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق. 

عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "تاکە کاندیدی ئێمە بۆ سەرۆک وەزیران نوری مالیکیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموون و شارەزاییەکەی، کە وایكردووە شایستەی ئەوە بێت سەرکردایەتی قۆناغی داهاتوو بکات".

وتیشی "خەڵک بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لەم  کاندیدکردنە دەكەن و، مالیکی بە گونجاوترین بژاردە دەزانن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی روبەڕوی وڵاتەکە دەبێتەوە، جەختیشیکردەوە لەوەی "مالیکی چارەسەرە".

ئەم لێدوانەی فەتلاوی، یەکەم راگەیاندنی فەرمی هاوپەیمانییەتیەكەیە، لەبارەی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، دوای بڕیاری دياريكردنى نورى مالیکی وەک کاندیدی ژمارە (١)ى هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەچوارچێوەی بازنەی بەغدا.
20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.