کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندنی درێژ کردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی پێشكەش كردنی داواكاری دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەكانی بۆ 20ی ئەم مانگە درێژ كردەوە درێژكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی حوزەیران كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئاگادارییەكدا بەهۆی پێویست بوونی زیاتر بە كارمەندی چاودێری سەر سندوقی هەڵبژاردنەكان، وادەی پێشكەش كردنی داواكاری دامەزراندنی درێژكردەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، هەر فەرمانبەر یان دەرچوویەكی زانكۆ و پەیمانگاكان دەیەوێت دابمەزرێت بۆ چاودێری سەر سندوقی هەڵبژاردنەكان، پەلە بكات لە پێشكەش كردنی فۆڕمی چاودێری سەر سندوق بە نزینكترین ناوەندی تۆماركردن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بریارە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی 11ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
|