نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک وەزیران و سەرۆککۆماری عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان تاووتوێکرد، لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق، رایگەیاند لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیەی تهمویلکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کراوە.
ئەمرۆ دووشەممە7ی تەمووزی 2025 نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆپێشوازی کرد لە سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە ناوچەییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە بە گشتی کرد، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر یەکخستنی وتار و هەڵوێستەکان و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەمو ئاستەنگەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەمو عێراقییەکان.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکە دا هاتوە، لەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیەی تهمویلکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە پێی چوارچێوە دەستوری و یاساییە کارپێکراوەکان .
هەروەها لە دیدارەکە دا باسیان لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆییدا، بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت.
|