لەسەر ساخکردنەوەی نەوتی ئێران،لێپرسینەوە لە وەزیری نەوتی عێراق دەكرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی پارتی لە لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەلیت " لەسەر بەقاچاغ فرۆشتنی نەوتی ئێران لێپرسینەوە لە وەزیری نەوتی عێراق دەكەین".
سەباح سوبحی ئەندامی پارتی لە لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت و سەرۆکیی جێبەجێكاری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بکات.
دەشڵێت "بانگێهێشت و لێپرسینەوە لە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و عەلی نزار فائق سەرۆکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لەسەر ئەو راپۆرتەی کۆنگرێسی ئەمەریکایە، کە تێیدا باسلەوە كراوە نەوتی ئێران بە قاچاخ تێکەڵی نەوتی عێراق کراوەو بە فەرمی هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە".
سەباح سوبحی ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی ئەوەی وەزیری نەوت و سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ بە گەشتێکی دەرەوەی وڵاتە لە ڤییەننان، بانگهێشتکردنەکەیان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.
|