حکومەتی عێراق وەڵامی توندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەداتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند " تۆمه‌تباركردنی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منیی فه‌رمی عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه"، دەشڵێت" حكومه‌تی فیدراڵی درێغی ناكات له گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك كه هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری یان تێكدانی ئاسایش له سه‌رتاسه‌ری عێراق بدات".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی ته‌مموزی 2025 سه‌باح ئه‌لنوعمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "تۆمه‌تباركردنی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منیی فه‌رمی عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه، ئیدانه‌كراوه و رێگه‌پێنه‌دراوه به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، به‌تایبه‌تی كه بێ به‌ڵگه‌یه و داوا ده‌كه‌ین به‌ڵگه بخرێته به‌رده‌م لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست بێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "حكومه‌تی فیدراڵی به دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانییه‌وه، له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا پشتڕاستیكردووه‌ته‌وه كه سازشی نه‌كردووه و نایكات له گه‌لی عێراقێكی یه‌كگرتوو و ئاسایشه‌كه‌یان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه " حكومه‌تی فیدراڵی درێغی ناكات له گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك كه هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری یان تێكدانی ئاسایش له سه‌رتاسه‌ری عێراق بدات".
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ئاڵنگارییه‌كانی ئێستا پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه هه‌یه، نه‌ك په‌نابردن بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت و به‌یاننامه كه ده‌رفه‌ت ده‌دات به كه‌سانێك كه له بۆسه‌دان سوكایه‌تی به‌و دامه‌زراوه عێراقییانه بكه‌ن كه پارێزگاری له عێراق و به‌رگری لێده‌كه‌ن و ئاسایشی ئه‌و وڵاته ده‌پارێزن. هه‌روه‌ها پاساو بۆ لایه‌نه دوژمنكاره‌كان ده‌ره‌خسێنن بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی عێراق".
راگەیەنراوی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک هەولێری بۆ هەندێک گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە گەراندبووەوە.
|