عێڕاق

سەدر هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردن ئاشکرا کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی هەڵوێستی خۆی دووپاتکردەوە کە بەشداری نەکردووە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" هەر کەسێک بیەوێت بایکۆت بکات، با بایکۆتی هەرڵبژاردن بکات". 

سەدر دەشڵێت" ڕاستی جێگیر نابێت، درۆش شکستناهێنێت، تەنها بە ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و بەهێزکردنی سوپا و پۆلیس و گرەنتی کردنی سەربەخۆیی و ملکەچنەکردنی عێراق، هەروەها بەدواداچوونی ڕژد بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران نەبێت".

موقتەدا سەدر پێشتر وەڵامی بانگەوازی سەرۆک کۆماری عێراقی دابووەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان و ڕایگەیاندبوو" کاتێک فەرمانی بایکۆتی هەڵبژاردنمدا، بەهیچ شێوەیەک بەنیاز نەبووم دوابخەم یان هەڵبوەشێنمەوە، بەڵام ئەوەی دڵتەنگم دەکات ئەوەیە کە گەلێکی گەورە بەشدارییان تێدا کردووە بۆ هەڵبژاردنی کەسانی گەندەڵ و بێشەرم و دزەکانی پارە کە هێشتا نەگەڕێنراونەتەوە".

هەروەها لە مانگی حوزەیرانی 2022دا سەدر بڕیاریدا لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە و بەشداری هیچ هەڵبژاردنێکی داهاتوو نەکات، ئەم بڕیارەش دوای بانگەوازەکەی هات بۆ دەستلەکارکێشانەوەی هەر ٧٣ ئەندام پەرلەمانەکەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا. 

2025-07-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.