عێڕاق

سەرۆكی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبەردەم سەرۆككۆمار سوێندی یاسایی خوارد

نهانیوز-هەواڵەکان

دوای دەسلەكاركێشانەوەی دادوەر جاسم عمێری، سەرۆكی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبەردەم سەرۆككۆمار سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنی دووپاتكردەوە پابەندی دەستوور و یاساكان بێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە 3ی تەمووزی 2025  دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی لەبەردەم د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق، سوێندی یاسایی خوارد و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبەكار دەبێت. 

دادوەر مونزیر ئیبراهیم پابەند بوونی خۆی بە دەستوور و یاسا و سەربەخۆیی دادگاكە دووپاتكردەوە و سوپاسی پاڵپشتییەكانی سەرۆككۆماری كرد لە پاراستنی سەربەخۆیی دادگاكان، بەو پێیەی سەرۆككۆماری پارێزەری دەستوورە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 29ی 6ی 2025، لیژنەی ماددەی 3ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 30 ی ساڵی 2005 ی هەمواركراو كۆبوەوە و رەزامەندی لەسەر خانەنشینكردنی دادوەر جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی پێشووی دادگای فیدراڵی، دەربڕی و دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن، جێگری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی بۆ سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق كاندید كرد.

 
20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.