عێڕاق

لەنێو حکومەتی عێراق هێرشی توند دەکرێتەسەر سودانی

نها نیوز - هەواڵەکان

راوێژكاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هێرشی توندی كردە سەرئەوانەی باس لە وازهێنانی نەوەكان (دورخستنەوەی پیرەكان لە حزب) دەكەن مەبەست پێی (نوری مالیکیە)، دەشڵێت "سودانی هەرگیز ئەندامی حزبی دەعوە نەبووە، پرۆژەكانیشی تەواوكاری پرۆژەكانی ماليكیە".

عەباس موسەوی، كە بەیەكێك لە كەسە نزیكەكانی مالیكی دادەنرێت و راوێژکاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العهد" هێرشی توندی كردە سەرئەوانەی باس لە وازهێنانی نەوەكان (دورخستنەوەی پیرەكان لە حزب) دەكەن و وتی "ئەو پرسە كە لەلایەن هەندێكەوە پێشنیازكراوە كارێكی نا ئەخلاقیە، ناكرێت بە پیاوێکی گەورە و بەئەزموون بڵێیت پیر بوویت و بڕۆ لە ماڵەوە دابنیشە، بەڵکو پێویستە سوود لە ئەزموونی ئەم کەسایەتییە باڵایانە وەربگرین".

بەم دواییانە مالیكی لەناو حزبی دەعوەدا روبەڕوی رەخنەی زۆر بووەوەتەوە، بەتایبەت لەدوای دواین كۆنگرەی پارتەكە، كە جارێكی تر بە ئەمینداری حزبی دەعوە هەڵبژێردراوەیەوە.

موسەوی باس لەوەش دەکات، مالیكی پلەی یەكەم بەدەست دەهێنێت لە بەغدا و هاوپەيمانی دەوڵەتی یاساش دەبێتە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی.

ئەو راوێژکارە ئاشکراشیکرد "پرۆژەیەك هەیە بۆ پارچە پارچەكردنی دەنگەكانی بەغدا، لەڕێی دروستكردنی لیستی بچوكی شیعەوە.

وتيشى "بیرۆكەی رۆڵەكانی ناوخۆ و دەرەوەش تێڕوانینی رژێمی بەعسە، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو سیاسیانەی كە لەسەردەمی رژێمی سەدامدا لە دەرەوەی عێراق ژیاون و ئەوانەی كە لەناوخۆدا بوون لە نمونەی محمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق"، "زۆرجار لایەنگرانی وەك جۆرێك لە ستایش دەڵێن؛ لەسەردەمی رژێمی پێشودا لەناو عێراقدا  ژیاوە و لەگەڵ خەم و ئازارەكانی خەڵكی عێراق بووە، بەپێچەوانەی ئەو سیاسیانەی كە لە دەرەوەی عێراق بوون و لەخەم و ئازارەكانی خەڵك دابڕوان".
2025-07-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.