دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی گەڕانەوە سەر ئەرکەکانیان
نهانیوز-هەواڵەکان
دوای ئەوە 9 دادوەری دادگای فیدراڵی لە هەفتەی رابردوودا دەستلەكاركێشانەوەكەی رادەستی دادگا کرد، ئەمڕۆ سەرجەمیان گەڕانەوە سەر کارەکانیان.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دادوەری عێراق بەسەرۆكایەتی فایەق زێدان كۆبووەوە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی دادوەرانی دادگای تەمییز و داواكاری گشتی و دادگای فیدڕاڵی ئەنجام درا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا پیرۆزبایی لە مونتەزر ئیبراهیم كرا، وەك سەرۆكی نوێی دادگای فیدڕاڵی عێراق و سوپاسی ئەندامانی دادگای فیدراڵیان كرد، كە داواكارییان بۆ خانەنشینی كشاندەوە دوای ئەوەی بیانووەكانیان بۆ خانەنیشین بوون كۆتایی هات.
هەفتەی ڕابردوو 9 ئەندامی دادگای فیدراڵی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری كرد بەهۆی ناڕەزاییان بەرامبەر جاسم عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی، دواتر جاسم عەبود داوای خانەنشینبوونی كرد و سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی دانرا.
|