عێڕاق

سەرۆک کۆمار دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق فەرمانی سەرۆکایەتی دەرکرد، بۆ دەستبەکاربوونی مونزر ئیبراهیم وەکو سەرۆکی دادگای فیدراڵی.

بەگوێرەی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆمار دادوەر مونزیر ئیبراهیم کرایە سەرۆکی دادگای فیدراڵی

دوای ئەوەیکە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داواکاریی خانەنشینبوونی دادوەر جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، پەسەند کرد کە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە داواکارییەکەی کردبو، ئەمرۆ سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق فەرمانی سەرۆکایەتی دەرکرد بۆ دەستبەکاربوونی مونزر ئیبراهیم وەکو سەرۆکی دادگای فیدراڵی.

پێش کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتیی دادگای فیدراڵی، مونزیر ئیبراهیم حسێن پۆستی جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سەرۆکی دەستەی تاوانەکان و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی هەبووە.

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.