عێڕاق

عێراق و سوریا لە بارەی سەردانکردنی هاوڵاتییانی عێراقی بۆ سوریا ڕێککەوتن

نهانیوز-هەواڵەکان

عێراق و سووریا رێککەوتن بۆ رێگەدان بە چونی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە بۆ سووریا کە دۆخی یاسایی و کۆمەڵایەتیی جیاوازیان هەیە. 

باڵیۆزخانەی عێراق لە سووریا لە راگەیێندراوێکدا، بڵاویکردەوە، لە رێگەی هەماهەنگی لەگەڵ چەند دامەزراوەیەکی سوریا، رەزامەندی دراوە لەسەر چوونەژورەوەی ئەو عێراقییانەی کە چوار جۆر دۆخی یاسایی و کۆمەڵایەتی جیاوازیان هەیە.

یەکێک لەو عێراقییانەی رێگەیان پێدەدرێت بچنە سووریا، ئەوانەن کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کارایان هەیە، هەروەها ئەو عێراقییانەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ ژنانی سوریی کردووە یاخود پێچەوانەکەی، بە مەرجێک گرێبەستی هاوسەرگیرییان هەبێت. 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی باڵیۆزخانەکەی عێراق، ئەو عێراقییانەی دایکیان سوورییە، بە مەرجێک بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەوە پێشکێش بکەن دەتوانن سەردانی ئەو وڵێ‌تە بکەن. .

 
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.