عێڕاق

کارمەندانی ئەمریکا دەگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان

نهانیوز-هەواڵەکان

بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دوای چۆڵکردنی لە ماوەی ڕابردوو، گەڕانەوە سەر کارەکانیان.

ئاژانسی ‘ئەسۆشیەتد پرێس‌ بڵاوی کردووەتەوە، دوای چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە، بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای 13ی ئەم مانگەوە، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ژمارەیەک وڵاتی کەنداو بەهۆی مەترسیی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە، کارمەندەکانیان گواستەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەشێکی کارمەندان گەڕاونەتە سەر کارەکانیان، لەناویشیاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

2025-06-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.