عێڕاق

عەممار حەکیم: بە ئەمەریکامان ڕاگەیاندووە کە عێراق نایەوێت بەشێک بێت لە هیچ جەنگێک

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند: عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشەی بۆ سەر هیچ وڵاتێک، دەشڵێت" هەڵبژاردن ڕێڕەوێکی دەستبەرکراوە بۆ ئاسایشی عێراق".

ئەمرۆ هەینی 27ـی حوزەیرانی 2025، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی گوتارێکی لەبارەی دۆخی عێراق پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، وڵاتەکەمان خاوەن سەروەرییە و هەمیشە ئاشتی دەوێت.

هاوکات دەڵێت" بە ئەمەریکامان ڕاگەیاندووە کە عێراق نایەوێت بەشێک بێت لە هیچ جەنگێک، هەروەها بە یەکڕیزی دەتوانین سەقامگیری وڵات بپارێزین، ئێمە گەلێکین هەرگیز قبووڵی هیچ سەپاندنێک ناکەین".

جەختی لەوە کردەوە، عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام ڕێگەش نادرێت خواستی هیچ لایەن و وڵاتێکمان بەسەر بسەپێندرێت كە پێچەوانەی ئیدرادەی نیشتمانیی و بەرژەوەندیی گەلەمان بێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، وتی" هەڵبژاردن ڕێڕەوێکی دەستبەرکراوە بۆ ئاسایشی عێراق".

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتی عێراق ئەمریکای ئاگادار کردبووەوە کە گرووپە چەکدارەکان هیچ هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناکەن.

 
2025-06-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.