نوێنەری سیستانی: عێراق ناتوانێت ئایینده‌یه‌كی باشی هه‌بێت
نهانیوز-هەواڵەکان
نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق ده‌ڵێت" ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست دانه‌مه‌زرێت، سبه‌ی له ئه‌مڕۆ باشتر نابێت"، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" عێراق ناتوانێت ئایینده‌یه‌كی باشی هەبێت".
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 26ـی حوزەیرانی 2025، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق له گوتارێكدا وتی" گه‌لی عێراق كه قوربانییه‌كی زۆری بۆ ڕزگاربوون له سته‌مكاری و سه‌ركوتكاری داوه، پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌وانه‌ی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو له پێگه‌ی به‌رپرسیاریدا بوون، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كرد و ڕووبه‌ڕووی شكستی یه‌ك له دوای یه‌ك بوونه‌وه".
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی وتیشی"عێراق ناتوانێت ئایینده‌یه‌كی باشی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر پلانێكی زانستی و كرده‌یی نه‌بێت و پشت به بنه‌مای لێهاتوویی و ده‌ستپاكی نه‌به‌ستێت به‌تایبه‌تی له دانانی كه‌سه‌كان له پێگه و وه‌رگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی".
كه‌ربه‌لائی به پێویستیشی زانی ڕێگه له هه‌موو شێوه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بگیرێت و چه‌ك به ته‌نیا به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا له‌ناو ببرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ساڵی رابردووە حکومەتی ناوەندی عێراق هەوڵی داوە کە هێزە چەکدارەکان بە گوێرەی یاسا تێکەڵ بە سوپای عێراق بکاتەوە بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە".
|