عێڕاق

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز: کەتیبەکانی حیزبوڵا و بەرەی مقاوەمە پلانیان بۆ هێرشکردن داڕشتوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کردوە" لەدوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، گروپە چەكدارەکانی نزیك لە ئێران، ویستان هەیە هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بەتایبەتیش لە سوریا و عێراق". 

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویان کردوەتەوە؛ گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێران، خۆیان ئامادەکردوە بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا. 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردوە" ئەو گروپانەی خۆیان ئامادە کردوە بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ئەمریکییەکان کەتیبەکانی حیزبوڵا و بەرەی مقاوەمەن لە عێراق". 

لەلای خۆشییەوە، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردوەتەوە" بنکەی ئەمریکا لە عەین ئەسەد لە ئەنبار بە یەکێك لە هەرە لاوازترین بنکەکانی ئەمریکا دادەنرێت." 

پێش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە، گروپە جەکدارە عێراقییەکان هۆشدارییان دابو بە ئەمریکا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران، ئەوا ئەوانیش هێرش دەکەنە سەر بنکە ئەمریکییەکان. 

 
2025-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.