ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی فواد حوسێن و عێراقچی ئاشکر بوو
نها نیوز - هەواڵەکان
هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئێران، لە ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و فوئاد حسێن، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی راگرتنی دەستبەجێی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنیی لە شوێنەوارەکانی گرژییە لە سەربازییەکان".
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردەوە: "فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە شاری ئیستەنبوڵ، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە".
لەو ڕاگەیاندراوە ئەوەش هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرا، بەتایبەتیش لە لەڕوانگەی بەردەوامیی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران".
باسی لەوەش کردووە، هەردوو وەزیر باسیان لە لێکەوتەکانی ئەم گرژییە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کرد، لەنێویاندا دەرەنجامە مرۆییەکان و مەترسیی فراوانبوونی بازنەی ئاڵنگارییەکان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، فوئاد حوسێن جەختی کردەوە لە پێویستیی راگرتنی دەستبەجێی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی لە شوێنەوارەکانی گرژییە سەربازییەکان".
وەزیری دەرەوەی عێراق، گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییە بەکۆمەڵەکانی لە رێگای کۆمەڵی نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە و داوای گەڕانەوەی بەپەلەی بۆ سەر مێزی دانوستان و دیالۆگی سیاسی کرد، بەوپێیەی تاکە بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و دوورکەوتنەوە لە کارەسات لە ناوچەکەدا.
هەر لەو دیدارەدا، باسی رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران، هەروەها گرنگیی بەردەوامبوون لەسەر ڕاوێژ و هەماهەنگیی سەبارەت بە پرسە بایەخدارە هاوبەشەکان کرا، لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانی هەردوو وڵات.
|