عێڕاق

هۆکاری ناکۆکیی دەستەی دادوەرانی دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا دەکرێت

نها نیوز- هەواڵەکان 

ڕۆژنامەیەک هۆکاری ناكۆكیی نێوان دەستەی دادوەرانی فیدراڵیی ئاشکرا دەکات و باس لەوە دەکات، ناکۆکییەکە لە نێوان سەرۆكی دادگای فیدراڵی و سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەرییە، بە هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەى دادوەرەكانی دادگاکەش دادەنرێت. 

ئەمڕۆ شەمممە، ڕۆژنامەی ( شەرقولئەوسەت) بڵاوی کردەوە، دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامانی باڵاترین دادگای دەستوریی لە عێراق، هەڕەشە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات لە وادەی خۆیدا، كە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ئەوەش بە لە بەرچاوگرتنی نەبوونی چەتری یاسایی دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان. 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕاپۆرتە میدیا ناوخۆییەکان، هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەیان گێڕاوەتەوە بۆ ئەوەی سەرۆکی دادگا، جاسم محەمەد، داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیە مشتومڕاوییەکانی نێوان دادگای تێهەڵچونەوە و دادگای فیدراڵی. 

هەروەها، ئەو سیاسییانەی كە رۆژنامەكە دواندوونی دەربارەی ناکۆکیی  دەستەی دادوەران، باسیان لەوە کردووە کە هۆکارەکە لە ناکۆکیی نێوان سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم عومێری و دادوەر فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە سەرچاوە دەگرێت. 

دەست لەکارکێشانەوەی نۆ ئەندامی دادگای فیدراڵی و هەڵوەشانەوەی دادگاکە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کۆببێتەوە و بریاری فەرمانسالاری بۆ ناردنی مووچەی هەرێم  بدات، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان دەستەی دادوەریی، کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
2025-06-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.