عێڕاق

وەزیری دەرەوەی عێراق: ئێران گەرووی هورمز دابخات قەیرانی گەورە دروست دەبێت

نهانیوز-هەواڵەکان

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند" مەترسی گەورە تەنیا لە ئێراندا سنووردار نییە، بەڵکو هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە، ئێمەش ڕووبەڕووی پرسیار و ئالنگاریی گەورە دەبینەوە"

 ئەمڕۆ شەممە ٢١ی حوزەیران وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی، کە لە ئیستانبوڵ لەسەر بانگهێشتی عێراق بەڕێوەچوو، کاردانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کرا."

فوئاد حسێن دەشڵێت" داخستنی گەرووی هورمز، ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ بازاڕەکان، ئەمەش قەیرانی ئابووری جیهانی گەورەتر دەکات".

ڕاشیگەیاند، هیچ کەسێک لە ناوچەکەدا لە لێکەوتەی شەڕەکە بەدەر نابێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتارێکدا ڕایگەیاند" عێراق بەهۆی جددیەتی دۆخەکەوە داوای ئەم کۆبوونەوە بەپەلەیەی کردووە، هەروەها وڵاتەکەی لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی جوگرافی و سیاسی و نزیکیی لە دۆخەکە".

فوئاد حوسێن، ڕوونیکردووەتەوە، "مەترسی گەورە تەنیا لە ئێراندا سنووردار نییە، بەڵکو هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە، ئێمەش ڕووبەڕووی پرسیار و ئالنگاریی گەورە دەبینەوە کە پێویستی بە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی بەکۆمەڵ هەیە"، هەروەها داوای کرد "هەنگاوی کردەیی بنرێت بۆ دروستکردنی کاریگەریی لەسەر هەڵوێستی وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریکا."

 
2025-06-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.