عێراق هۆشداری دەدات لە ڕاکێشانی ناوچەکە بۆ ململانێیەکی هەرێمی
نهانیوز-هەواڵەکان
نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، رەتی دەکەینەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکەین.
ئەمرۆهەینی نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هۆشداریدا لە ڕاكێشانی ناوچەكە بۆ شەڕێكی هەرێمی داو دەڵێت "پێشێلکارییەكانی ئیسرائیل ڕەتدەكەینەوە و قبوڵی ناکەین وڵاتەكەمان گۆڕەپانێک بێت بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێكان و سەركۆنەی پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتان دەکەین.
عەباس کازم عوبەید، نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆهەینی لە میانی دانیشتنی نائاساییدا بۆ تاوتوێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگەیاند، داوا دەکەین ناوچەکە لە شەڕێکی کارەساتبار ڕزگار بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆشداری دەدەین لە ڕاکێشانی ناوچەکە بۆ ململانێیەکی هەرێمی، هەروەها پێشێلکارییەكانی ئیسرائیل لە ئاسمانی عێراق ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێكان.
نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکرد، "سەركۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتان دەکەین
|