لە بەغداوە هوشداریی لە دەستلەكاركێشانەوەكانی دادگای فیدراڵی دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆكی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت "ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەندبکرێت، کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەبێت".
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوە کردوە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، دادگای باڵای فیدڕاڵی دەسەڵاتی ئەوەی پێدراوە ئەنجامەکانی پەسەند بکات، بەڵام لەم دۆخەی کە دروستبووە و دادوەرەکان داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کردووە، ئەگەر پەسەندبکرێت، کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەبێت.
دادگای باڵای فیدراڵی لایەنی رێگەپێدراوە بە پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، بۆیە ئەگەر دەستلەكاركێشانەوەی دادوەرەكانی دادگای فیدراڵی پەسەند بكرێت، ئەمە كاریگەریی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەبێت.
لەئێستادا هیچ پلانێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەئارادا نییەو كۆمسیۆن بەردەوامە لە جێبەجێكردنی خشتەی كارەكانی خۆی، چونكە كۆمسیۆن یاساو بودجەی هەڵبژاردنی لەبەردەستدایە.
|