عێڕاق

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق هیچ بڕیارێک نەدرا

نهانیوز-هەواڵەکان

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی شەڕی ئێران وئیسرائیل وبەبێ بەشداریکردنی کورد وسوننە، بەبێ دەركردنی هیچ بڕیارێك كۆتایی هات، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی پەرلەمانتاران ئامادە نەبوون، دانیشتنەكە تەنیا بۆ تاوتوێكردن بوو. 
بە راگەیەندراوێكی چەند خاڵی، دانیشتن هەڵگیرا.

بە پێی راگەیێندراوی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی " دەستدرێژیی زایۆنی بۆسەر كۆماری ئیسلامی ئێران" بەبێ دەركردنی هیچ بڕیارێك كۆتایی هات و بەهۆی ئەوەی زۆرینەی پەرلەمانتاران ئامادە نەبوون، دانیشتنەكە تەنیا ڕاوێژكاری و گفتوگۆ بوو.

پەرلەمانی عێراق بە ڕاگەیەنراوێكی چەند خاڵی، كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هێنا.

ڕاگەیەنراوەكە جەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەكات:

1- هاوپشتی گەلی عێراق لەگەڵ گەلی ئێران لە ئاکامی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

2- ڕەتکردنەوەی ڕەهای پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

3- پشتیوانیكردنی هەوڵ و رێوشوێنەکانی حکومەت لەبەرامبەر پێشێلکردنی سەروەریی ئاسمانی عێراق لەلایەن قەوارەی زایۆنی و پاڵپشتیکردنی چالاکییە دیپلۆماسییەکان حكومەت لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی.

4- پتەوكردنی یەکڕیزی ناوخۆیی بۆ ڕاوەستان لەدژی هەر کاریگەرییەکی ناوچەیی یان نێودەوڵەتی.


2025-06-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.