دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارێکی نوێی لەبارەی مووچەی خانەنشینی دەرکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بڕگەی (هەشتەم) لە ماددەی (35)ی یاسای خانەنشینی یەکگرتو نادەستورییە، کە تێیدا هاتوە، بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت مافی خانەنشینییان هەیە کە لە 80%ی کۆی گشتی موچە و دەرماڵەکانیان زیاتر نەبێت.
ئهمڕۆ دوشهممه 16ی حوزەیرانی 2025 دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ماددەی 35 لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو نادەستوورییە.
لە ماددەی 35 ی یاساکەدا هاتووە،”بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە فەرمانگەکانی دەوڵەت مافی مووچەی خانەنشینیان بەشێوەیەکە لە رێژەی 80% ی کۆی کۆتا مووچە و دەرماڵەکانیان تێپەڕنەکات”.
|