عێڕاق

سودانی هۆشداری دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" حکوومەتی ئیسرائیل دان بە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان نانێت"، وتیشی" ئیسرائیل هەوڵدەدات شەڕ لە ناوچەکەدا فراوانتر بکات".

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند"محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ئاسیایی و ئەمەریکاییەکان و باڵیۆزی ئوسترالیا و تورکیا کە لە عێراقدا کاردەکەن کۆبووەوە."

لە میانی کۆبووەنەوەکەدا سوودانی وتی" حکوومەتی ئیسرائیل دان بە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان نانێت و لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوان و کۆمەڵکوژی دەکات".

راشیگەیاند" ئیسرائیل هەوڵدەدات شەڕ لە ناوچەکەدا فراوانتر بکات بەمەبەستی دووبارە کێشانەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمەریکا دەکات ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە ڕاگرتنی ئەم شەڕە و گرتنەبەری ڕێگەچارەی ئاشتیانە لە ڕێگەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانەوە".

سوودانی باسی لەوەش کرد، "ئەم پێشێلکارییەی یاسا لەلایەن ئیسرائیلەوە لێکەوتەی نەرێنی دەبێت"، پێشێلکردنی سەروەری عێراقی ڕەتکردەوە، بەوەی سکاڵایەکی فەرمی پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتان کردووە.

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.