موقتەدا سەدر پەیامێکی لەبارەی هێرشی ئیسڕائیل بۆسەر ئێران بڵاوکردەوە
نها نیوز- هەواڵەکان
موقتەدا سەدر، پەیامێکی لەبارەی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات "گرنگە خاک و پیرۆزییەکانی عێراق لەو جەنگە بەدووربێت".
ئەمڕۆ هەینی، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعەی عێراق، پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: " ئێرانی دراوسێ تاکە بەئامانجگیراوی ئیسرائیل نابێت و ئەوەی گرنگە ئەوەیە خاک و پیرۆزییەکانی عێراق لەو جەنگە بەدووربێت".
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە"شێری بەئاگاهاتوو" بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر زیاتر لە 100 ئامانجی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران.
هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی فەرماندە باڵاکانی هێزی چەکداری ئێران، لەنێویاندا حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و محەممەد باقری، سوپاسالار، هەروەها شەش زانای دیاری ئەتۆمی.
|