عێڕاق

پلەکانی گەرما بۆنزیکەی 50پلە بەرز دەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی عێراق گەیشتنی یەکەم شەپۆلی گەرمای بۆ عێراق ڕاگەیاند و جەخت لەوەدەکاتەوە کە سبەی پلەی گەرما لە چەند ناوچەیەک دەگاتە نزیکەی 50 پلە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوین ڕوو لە عێراق دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە چەند ناوچەیەک بۆ نزیکەی 50 پلە بەرزببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە کەرکوک دەگاتە 45 پلە وبۆ سبەی کەرکوک 47 پلە تۆمار دەکات، هاوکات لە بەغدا و بەسرە پلەی گەرما دەگاتە 49 پلە و لە سلێمانی 42 پلە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ رۆژی شەممە کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە بەگشتی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور بەرزدەبێتەوە.
2025-06-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.