ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا
نها نیوز- هەواڵەکان
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە، ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا.
دوو بەرپرسی ئەمنیی عێراقی و سەرچاوەیەکی ئەمریکی بۆ ئاژانسی (ڕۆیتەرز) دووپاتیان کردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەیان لەبەغدا.
سەرچاوەکان هۆکاری ئەم بڕیارەی باڵیۆزخانەی ئەمریکایان بۆ چۆڵکردنی لە بەغدا، بۆ هەڵکشانی مەترسییە ئەمنییەکان ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە گەڕاندووەتەوە.
پێشووتریش، عەزیز ناسیر زادە وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاندبوو، ئەگەر دانوستانەکانی ئەتۆمیی وڵاتەکەی لەگەڵ واشنتۆن نەگاتە ئەنجام و ئەمریکا بیەوێت دژایەتییان بکات، تاران بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکات ئامانج.
|