پەرلەمانی عێراق دەنگۆیەکی رەتکردەوە
نها نیوز- هەواڵەکان
پەرلەمانی عێراق دەنگۆی خەرج کردنی 100 ملیۆن دیناری پاداشتی كۆتایی خزمەت بۆ پەرلەمانتاران ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت:" ئەو زانیارییانەی لەوبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە درۆ و هەڵبەستراون".
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و باسی لەوە کردووە: " ئەوەی دەوترێت 100ملیۆن دیناری پاداشتی كۆتایی خزمەت بۆ هەر پەرلەمانتارێك خەرج كراوە، جەخت دەكەینەوە كە ئەو بانگەشەیە بەتەواوەتی دوورە لە ڕاستییەوە".
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق وتوشیەتی:" ئەو زانیارییانەی لەوبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە، زانیاریی هەڵبەستراو و درۆن، ئامانج لێیان لێدانە لە پەرلەمان و ئەندامانی و شێواندنی وێنەیانە لەبەردەم ڕای گشتی.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە چوار مانگە هیچ بڕە پارەیەكی لە بودجەی بەكاربردن بۆ پەرلەمان خەرج نەكردوە بە پارەی تایبەت بە بەكرێگرتنی خانووی پەرلەمانتارانیشەوە.
|