عێڕاق

سوودانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ قسەکردن لە سەر چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ كونسوڵی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش کوبوەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆچوارشەممە11ی حوزەیرانی 2025 محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی کرد لە كونسوڵی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان.

كۆبونەوەكە لە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی بەڕیوە دەچێت وبریارە لە میانی كۆبونەوەکەیان لەبارەی چەند پرسێكی گرنگەوە گفتوگۆ بكەن.

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، کە ڕۆژی ڕابردوو عەباس کازم عەبید، نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی ڕێكخراوەكەدا وتارێکی پێشکەشکرد، تێیدا لەبارەی ئابوری عێراق، پەیوەندی عێراق و وڵاتانی دراوسێ، هەڵبژاردنی داهاتوو، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و مەترسیی ئاساییشی ناوخۆیی و هەرێمی زانیاری خستەڕوو.

 
2025-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.