ئامادەکاری بۆ تێپەراندنی خشتەی بودجەی 2025 دەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی زانیاری نوێ لە سەرخشتەی بوودجەی2025 ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی بۆتێپەراندنی خشتەی بوودجە بەرێوە بچێت".
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە ماوەیەکی کەمدا حکومەت کارەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجە تەواودەکات و پێشبینیدەکرێت هەر لەم نزیکانەدا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنەکە ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی ببەستێت بۆ ئەوەی خشتەکە تێپەڕێنێت.
وتیشی، تێپەڕاندنی خشتەی بودجە کاتێکی زۆر و گفتوگۆیەکی زۆری ناوێت، چونکە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ خشتەی ساڵی رابردوودا نییە، هەر دواکەوتنێکیش لە تێپەڕاندنیدا کاریگەری لەسەر کاری حکومەت و پرۆژەکانی دەبێت.
مانگی 5ی 2025 محەممەد شیاع سوودانی، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامادە بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان."
|