عێڕاق

پەرلەمانتارێکی عێراق: ئەمریکا لە پرسی کشانەوە لە عێراق دەستی دەستی دەکات


  نهانیوز-هەواڵەکان


پەرلەمانتارێکی عێراقی رایگەیاند" ئەمریکا لە پرسی کشانەوە لە عێراق دەستی دەستی دەکات و هێشتا دۆسییەی ئابوری وەک ئامرازی فشار بۆ مانەوەی هێزەکانی لەعێراق بەکار دەهێنێت".

عەلی لامی پەرلەمانتاری عیراقی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمریکا بەردەوامە لەدەستی دەستیکردن لەجێبەجێکردنی بڕیاری چوونە دەرەوەی هێزەکانی لەم وڵاتە، جەختیشی لەسەر سەروەری عیراق و جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان لەبارەی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا کردەوە".

بە وتەی لامی؛ هێشتا واشنتۆن بەردەوامە لەسەر بەکارهێنانی دۆسییەی ئابوری وەک ئامرازێک بۆ مانەوەی هێزەکانی لەعیراق  و پەنابردنی بۆ چەند کارتێکی تری فشار.

وتیشی" جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان لەبارەی چونە دەرەوەی ئەو هێزانە مافێکی سروشتیی ئەم وڵاتەیە و پێویستە حکومەتی عیراقیش بەجددی کار بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکات".

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق لەسەر زاری وەزیری بەرگرییەوە دوپاتی کردەوە، کە وڵاتەکەیان پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانە چونکە هێشتا هەڕەشەکانی داعش بۆ سەر عیراق بەردەوامن
2025-06-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.