عێڕاق

سوودانی رەزامەندی لە سەر تەرخانکردنی 100 ملیار دینار بۆ پارێزگایەک دەربری

نهانیوز-هەوڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا  لەسەر تەرخانکردنی بڕی 100 ملیار دینار بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو کەسانەی لە ئەنبار به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ زیانیان بەرکەوتوە.

ئه‌مڕۆ دوشەممە 9ی حوزەیرانی 2025 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانێکیدا بۆپارێزگای ئەنبار، ڕەزامەندی نیشاندا  لەسەر تەرخانکردنی بڕی 100 ملیار دینار بۆ پارێزگای ئەنبار وەک قەرەبوی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستی و سەربازییەکانەوە زیانیان بەرکەوتوە.

به‌گوێره‌ی نوسراوەکە كه‌ واژۆی محه‌مه‌د نوری، پارێزگاری ئه‌نباری له‌سه‌ره‌، محەمەد شیاع سودانی، رەزامەندی دەربریوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بڕی 100 ملیار دیناری عێراقی وەک قەرەبوویەک بۆ پارێزگای ئەنبار تەرخان بکریت.

پارێزگاری ئەنبار ده‌ڵێت، "ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانمان بەدەستهێنا بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی ڕاسپێرێت بڕی 100 ملیار دیناری عێراقی لەوبڕە پارەیەی لە یاسای بودجەدا تەرخانکراوە بۆ مامەڵەی قەرەبوی تەواوکراو و پەسەندکراوی عێراق".

 
2025-06-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.