كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند"ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی نوێ، ملیۆنێك و 85 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، کە به‌رزترین ئاسته له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2005ه‌وه و دەشڵێت، پرۆسەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بە باشی بەڕێوە دەچێت".
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند" كۆمسیۆن نزیكه‌ی ملیۆنێك و 850 هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێی تۆمار کردوە و وتیشی‌ی: ئەوەش بەهۆی درێژکردنەوەی وادەی خۆتۆمارکردن و ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنەوە بوە هه‌ڵبژاردنه‌كان. هیواشی خواست، ئه‌و ژماره‌یه تاوه‌كو له 15ی (حوزه‌یران/6) دو ملیۆن تێپەڕێنێت.." .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد" ئه‌م ژماره‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی پێشودا و له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا تۆمار نه‌كراوه و به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا".
عیماد جه‌میل رونیشی كرده‌وه" پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كان به‌باشی به‌ره‌وپێش چوه و وتیشی: تا ڕێژه‌ی هاوپه‌یمانی و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا زیاتر بێت، دڵنیاكه‌ره‌وه‌تر ده‌بێت و كاره‌كانی كۆمسیۆن ئاسانتر ده‌بێت".
|