عێڕاق

ڕاوێژکارێکی سودانی: پارەدان لە فەرمانگە حکومییەکان دەبێتە ئەلیکترۆنی

نهانیوز-هەوڵەکان

ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرای کرد" لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە، پارەدان لە فەرمانگە حکومییەکان دەبێتە ئەلیکترۆنی و کاش نامێنێت".

ساڵح سەلمان، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند" وڵاتەکە لە کارکردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە".

وتیشی"ئێستا بەراورد بە چەند ساڵێک بەر لە ئێستا، ڕێژەی پارەدانی ئەلیکترۆنی، گەیشتوەتە 40% ، لەکاتێکدا رێژەکە لە ساڵانی نێوان  2018 بۆ 2019  كەمتر لە 10% بووە."

ئاماژەی بەوەش کرد" ئامێرەكانی فرۆشتن بە شێوەی ئەلیکترۆنی، گەیشتوەتە 60  بۆ 70 هەزار و ژمارەی هەژماری بانكییش 22 بۆ 33 ملیۆن زیادی كردوە."

راوێژكارەکەی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیشی کردەوە  کە " لە مانگی داهاتوەوە سەرجەم پارەدانەکانی حکومەت، بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبن و بەوەش لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا  کۆتایی بە پارەدانی کاش دەهێنرێت.

سەلمان، لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاشکرای کرد، بانکی رافیدەین دەگۆڕێت بۆ بانکی ڕافیدەینی یەکەم و رێژەی بەشداریکردنی حکومەتیش بۆ کەمتر لە 24% دادەبەزێت و پشکەکانی تریش دەدرێتە بانکە تایبەت و وەبەرهێنەرە بیانییەکان...

 
2025-06-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.