عێڕاق

سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشدارییەکی تووند دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشدارییەکی تووند دەدات ودەڵێت "هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتوانێت بۆچونه‌كانی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا بسەپێنێت".

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتەیەكدا بۆ ژمارەیەك لە پیاوماقول و سەرۆك هۆزەكان كە بەبۆنەی جەژنەوە سەردانیان كردبوو رایگەیاند، حكومه‌ت ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ بوه‌ته‌وه‌ و ڕێڕه‌وێكی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر پرسێكدا داڕشتوه‌  و زۆرێك له‌ كێشه‌كان به‌پێی دیدگایه‌كی ڕونی حكومه‌ت چاره‌سه‌ر كراون كه‌ به‌ ته‌واوی هه‌مو پێداویستییه‌كان له‌خۆده‌گرن".

سوودانی دەشڵێت "چاكسازی گرنگی ئابوریمان ده‌ستپێكردوه‌، هه‌روه‌ها سه‌رنجمان خستۆته‌ سه‌ر كه‌رته‌كانی ئابوری، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ نه‌وت، چالاككردنی به‌شداریكردنی له‌ ئابوریدا، توانیومانه‌ ده‌ستمان بگات به‌ 80 كاڵای دروستكراوی عێراقی كه‌ له‌ ئێستادا هه‌نارده‌ ده‌كرێن".

سوودانی لە بەشیکی تری قسەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت بۆچونه‌كانی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا ناسه‌پێنێت، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان به‌ هاوبه‌شی نێوان عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌.

 
2025-06-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.