سەرکردەیەکی عێراق، چارەسەری کیشەکانی بەغداو هەولێر دەخاتە روو
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرکردەى سوننە چەند خاڵێک وەک بنەماى چارەسەرى ناکۆکییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد دەخاتەڕوو و دەڵێت، ئەم ناکۆکییە دووبارەیەى نێوان هەرێم و ناوەند دەبێت چارەسەرى ریشەیى بۆ بدۆزرێتەوە.
محەمەد حەلبوسى، سەرکردەى سوننە و سەرۆکى پارتى “تەقەدوم” لە پۆستێکدا لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردەوە، ئەم ناکۆکییە دووبارەیەى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى ناوەند بەردەوام دەبێت، ئەگەر گرفتەکە چارەسەرى ریشەیى نەکرێت.
حەلبۆسی دەڵێت "حکومەتى ناوەندی خەرجیی گەلى عێراق ، دابەشکردنى تەرخانکراوە داراییەکانى دەروازەى بودجە (بۆ وەزارەتەکان و پارێزگاکان و هەرێم) لەئەستۆدەگرێت بەپێى رێژەى دانیشتووان و بە دادپەروەرى، لەگەڵ ئەژمارکردنى ئەو رێژە سەدییەى رێککەوتنى لەسەر کراوە لە داهاتى هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەکان و ئەو پارێزگایانەى دەروازەى سنوورییان هەیە.
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، بەڕێوەبردن و پاراستنى سنوور و دەروازەکان و سەپاندنى رەسم و باجی گومرگى تەنها لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حکومەتى ناوەندییە، کە بەرپرسیارێتیی تەواوى رێگرى لە بەقاچاخبردن لەئەستۆدەگرێت.
حەلبوسی دەشڵیت 'دەرهێنان، بەکارهێنان، بەبازاڕکردن و هەناردەى نەوت و غازى سروشتى تەنها لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حکومەتى ناوەندییە.
|