نهانیوز-هەواڵەکان
یەکێتی ئەوروپا
قەدەغەکردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژکردەوە، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتییە لە فڕۆکە عێراقییەکاندا.
کاروان عەلی یاروەیس، ئەندامی لێژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" یەکێتی ئەوروپا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە قەدەغەکردنی سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ وڵاتەکانی درێژکردەوە".
ئەو پەرلەمانتارە
دەشڵێت" هۆکاری درێژکردنەوەکە بۆ نەبونی مەرجەکانی سەلامەتی و پابەندنەبونە بە ڕێنماییەکان و ستانداردە کارپێکراوەکانی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی و خراپی باری فڕۆکەخانەکان".
پێشتر حکومەتی
عێراق لە کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردودا ڕایگەیاند" 71%ی پلانی چاکسازی بۆ هەڵگرتنی قەدەغەکردنی ئەوروپی لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراقی تەواوکردوە، بەلام چاکسازییەکان لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پەسەند نەکراوە".
لە ساڵی
2015ەوە یەکێتی ئەوروپا بەهۆی پێشێلکارییەکانی سەلامەتی فڕۆکەوانیی و جێبەجێنەکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان گەشتی هێڵی فڕۆکەوانی عێراقی قەدەغە کردوە.