نوری مالیکی:نرخی پەرلەمانتارێكی عێراق گەیشتووەتە یەك ملیۆن دۆلار
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، وڵاتێکی دیاریکراو هێزێکى سیاسى عێراقی راسپاردووە 100 پەرلەمانتار بکرێت و بۆ هەر یەکێکیان یەک ملیۆن دۆلارى تەرخانکردووە.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دیدارێكی تەلەفزیۆندا لەگەڵ كەناڵێكی عیراق ئاشکرای کرد، هەڵبژاردنی داهاتوو بە پارە كۆنتڕۆڵ دەكرێت، کە بە درێژایی هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشووهەرگیز شاهیدی ئەوە نەبووین، دەشڵێت "وڵاتێکی دیاریکراو بە هێزێکی عێراقی وتووە، بڕۆ 100 پەرلەمانتار بکڕە 100 ملیۆن دۆلارت پێدەدەین، بەم کارە ئیرادەی میللەت دەکڕن، هەموو وڵاتێک هەوڵی کۆنترۆڵکردنی پەرلەمان دەدات چونکە گیانی پڕۆسەی سیاسییە".
مالیکی ئاماژە بەوەشدا "پەرلەمانی ئێستا جێگەی بەزەییە، ئومێدم بە هاوڵاتیانە دەنگەکانیان بە (٥٠) دۆلار نەفرۆشن".
نوری مالیکی هۆشداریدا لە گەیشتنی کاندیدە لاوازەکان بۆ پەرلەمانی داهاتوو، تا ئەنجومەنی نوێنەران لەم دۆخەی ئێستادا نەمێنێتەوە، كە جێی بەزەییەو سەرۆكایەتیەكەی بەرپرسیارە.
|