عێڕاق

ئاماری جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە مانگی رابردوودا بڵاوکرایەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ئاماری بڵاوکراوەی گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوە لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە کە لە 14 پارێزگای عێراق 5 هەزار و 665 جیابوونەوە تۆمار کراوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوە لە چواردە پارێزگای عێراق و کەرکووکی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە 28 هەزار و 853 گرێبەستی هاوژینی و پێنج هەزار و 665 جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمارکراون. 

بە گوێرەی ئامارەکە  دیارترین هۆکاری جیابوونەوە بریتین لە:  بەشوودان لە تەمەنێکی کەمدا، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و باری ئابوورین.

سروە محەممەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ژنان، خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق بە نهانیوزی راگەیاند" جگە لەو ئامارە زۆر پرۆسەی دیکەی هاوژینی و جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمار ناکرێن، بەتایبەتی لە ناوچە دوورە دەستەکان".

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە زۆرجار هاوژین هەیە دوو منداڵ بۆ سێ منداڵیان دەبێت ئینجا لە دادگەکان گرێبەستی هاوژینی تۆمار دەکەن، یاخود جیابوونەوەکان زۆرجار لە رێگەی هۆزایەتی دەکرێت نەک لایەنە فەرمییەکان.

ئاماری جیابوونەوە و هاوژینی لە مانگی نیساندا بەپێی پارێزگاکان:

بەغدا/رەسافە

گرێبەستی هاوژینی: 4294،

جیابوونەوە: 854

بەغدا/کەرخ

گرێبەستی هاوژینی: 2857

جیابوونەوە: 1056

نەینەوا

گرێبەستی هاوژینی: 2842

جیابوونەوە: 452

دیالە


گرێبەستی هاوژینی: 1249

جیابوونەوە: 198

بابل

گرێبەستی هاوژینی: 1879

جیابوونەوە: 191

نەجەف

گرێبەستی هاوژینی؛ 3425

جیابوونەوە: 224


کەرکووک

گرێبەستی هاوژینی: 1073

جیابوونەوە: 198


زیقار


گرێبەستی هاوژینی: 1598

جیابوونەوە: 193


ئەنبار

گرێبەستی هاوژینی: 1475

جیابوونەوە: 349

بەسڕە

گرێبەستی هاوژینی: 2217

جیابوونەوە: 670

واست

گرێبەستی هاوژینی: 1066

جیابوونەوە: 150


سەلاحەدین

گرێبەستی هاوژینی: 1113

جیابوونەوە؛ 207

موسەننا

گرێبەستی هاوژینی: 691

جیابوونەوە: 96

میسان

گرێبەستی هاوژینی: 894

جیابوونەوە: 257

کەربەلا

گرێبەستی هاوژینی: 1284

جیابوونەوە؛ 304

قادسیە

گرێبەستی هاوژینی: 909

جیابوونەوە: 266

19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.