لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەوە دڵنیایی دەدات و دەڵێت: “هیچ مەترسیەک لەسەر مووچە نییە و دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە”.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایار حسێن موئنەس، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند"حکومەتی عێراق چەند بژاردەیەکی لە بەردەمدایە و توانای تێپەڕاندنی هەر قەیرانێکی ئێستای هەیە".
دەشڵێت، "دۆخەکە جێگەی نیگەرانی نییە و پرسی مووچەش هیچ كێشەیەك بەخۆوە نابینێت".
ڕاشیگەیاندووە" هێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار لە بودجەدا کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر بودجەی عێراق دەبێت و پێویستە بە پشبەستن بە پشپۆڕان دەستکاری نرخی نەوت بکرێت لە بودجەدا".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەشێکی زۆری بودجەی عێراق پشتی بە فرۆشتنی نەوتەوە بەستووە و هەر جۆر دابەزینی نرخی نەوت مەترسی جددی بۆ کورتهێنانی بودجە دروست دەکات.
|