رۆڵی یۆنامی لە عێراق بەرەو خۆرائاوابون چوو
نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێی وتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمساڵ رۆڵی یۆنامی لە عێراق کۆتاییدێت، دەشڵێت "ئەو کۆتایی هێنانە لەسەر داوای عێراق خۆیەتی.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک ئاشکرایکرد "بڕیاری کۆتاییهێنان بە رۆڵی یۆنامی لەسەر داوای حکومەتی عێراق و دوای هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ دۆخی وڵات و ئەو پێشکەوتنانەی لە بوارە جیاجیاکان بەدەستهاتوون، بووە".
وتیشی "پرۆسەکە وردە وردە و بە شێوازێکی رێکوپێک ئەنجامدەدرێت".
ستیڤان لە قسەکانیدا ئاماژەش بەوە دەکات، نەتەوە یەکگرتووەکان پابەنددەبێت بە پاڵپشتیکردنی عێراق و گەلەکەی لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری، گەشەپێدانی بەردەوام و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ.
بەڵام وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەکەدا وردەکاریی زیاتری سەبارەت بە وادە و رۆژی کۆتاییهاتنی رۆڵی یۆنامی لە عێراق، نەخستەڕوو.
جێی ئاماژەیە، یۆنامی ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە لە عێراقدا دەستبەکارە و رۆڵی بینیوە لە پرۆسەی سیاسی و چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ، لە هەندێک بابەتی دیاریکراویشدا، حکومەتی عێراق راوێژی پێکردووە.
|