عێڕاق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان


بەشی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە کۆی 338 لایەنی ڕێگەپێدراو، 106 لایەن ئارەزووی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەربڕیوە". 


حوسام هیشام نوێنەری بەشی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند" ژمارەی ئەو لایەنانەی ئارەزووی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەربڕیوە گەیشتووەتە 106 لایەن، ئەمە جگە لە 10 لیستی تاکەکەسی کە بەهەمان شێوە خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن دەربڕیوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو هاوپەیمانییە سیاسیانەی پێشتر تۆمارکراون گەیشتووەتە 66 هاوپەیمانی، هاوکات حەوت هاوپەیمانی نوێ داواکاری تۆمارکردنی فەرمییان پێشکەشکردووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا نۆ هاوپەیمانی خواستی خۆیان بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکاندا ڕاگەیاندووە، هاوپەیمانییەکی نوێش پەسەندکراوە. 


هیشام جەختی لەوە کردەوە کە "20ی ئایار دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان". 

هەروەها داوای لە هەموو ئەو لایەنانە کرد کە دەیانەوێت بەشداری بکەن، ڕێکارەکانی پێویست لە ماوەی دیاریکراوی کۆمسیۆن خێراتر بکەن.

بڕیارە ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. 

10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.