تەیف سامی چەند بڕیارێکی ده‌ركرد
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی عێراق، ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌هه‌میشه‌ییکردنى گرێبه‌سته‌كانه‌وه ده‌ركرد.
ته‌یف سامی وەزیری دارایی عێراق وتی "یاسای بودجه‌ی گشتی ژماره (13) بۆ ساڵانی (2023,2024,2025) جێبه‌جێكراوه، كۆی گشتیی ئه‌و پله وه‌زیفییانه‌ی لەو بودجه سێ ساڵییه‌دا هەن، 921 هه‌زار و 665 پله بووه".
ئاشکراشیکرد "396 هه‌زار و 521 گرێبه‌ست له وانه‌بێژ و ئیداری بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هه‌میشه‌یی كراون، بە سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌وه، جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌ش هه‌زار و 910 فه‌رمانبه‌ری سزادراوی سیاسی بۆ وه‌زاره‌ت و به‌شه‌كانی سه‌ربه حکومەت.
سامی وتیشی "74 هه‌زار و 728 پله‌ی وه‌زیفی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ تەرخانکراوە.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، به‌پشتبه‌ستن به مادده‌ی 66 لە یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ژماره 13 بۆ ساڵانی (2023,2024,2025) و لەسەر بنەمای رێژه‌ی دانیشتووان، 150 هه‌زار پله‌ی وەزیفی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا دابەشکراوە و كۆی گشتیی ئه‌و پله وه‌زیفییانەی لەم بودجە سێ ساڵییەدا تەرخانکراون، 104 هه‌زار و 861 پله‌ی وەزیفیی بوون.
|