ئەحمەد شەرع پەشیمانبووەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەحمەد شەرع لەترسی دەستگیرکردنی لەلایەن عێراقەوە، داوای لێبوردنی کردووە لە بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا ئامادە نابێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ی ئایاری 2025 عەدنان سەراج، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند" ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، داوای لێبوردنی کردووە کە بەشدار نابێت لە لووتکەکەدا".
ئەوەش لە کاتێکدایە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ڕەخنەی توندی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق گرت لەبەرامبەر کۆبونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع و دەڵێت" ئەو هەنگاوە دەرگای دیپلۆماسیەت بەڕوی عێراق دادەخات".
عێراق لە ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، میوانداریی کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەکات، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشتی لووتکەکە کراوە، بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوەکان شەرع ئامادەنابێت و بەڵکو وەزیری دەرەوەی سووریا نوێنەرایەتی دەکات.
|