عێڕاق

قەیرانێکی گەورە عێراق دەگرێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

بەرپرسێکی عێراقی ئاشکرای کردوە، یەدەگی ئاوی عێراق لەمساڵدا کەمترینە لە مێژوی وڵاتەکەدا و هۆشداریش دەدات لەوەی گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن چاوەڕێی عێراقییەکان دەکات.

خالد شەمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، بە رۆژنامەی شەرقولئەوەسەتی راگەیاندوە"عێراق کەمتر40٪ی بەشە ئاوی خۆی لە ئێران و تورکیا وەردەگرێت و وڵاتەکە لە دۆخێکی زۆر ناهەمواردایە".

ئاماژەی بەوەشکردوە" دروستکردنی بەنداو لەلایەن ئەنقەرەوە و هەروەها لێدانی رێڕەوی نوێ لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئەو سەرچاوانەی دەڕژێنە ڕوبارەکانی عێراقەوە و دواکەوتویی پڕۆسەی ئاودێری و بەفیڕۆدانی ئاو لەناوخۆدا، ئەو هۆکارانەن کە رێژەی ئاویان بە جۆرێک کەمکردوەتەوە کە لەمێژوی وەڵاتەکەدا وێنەی نەبووە".

باسی لەوەشکرد" حکومەتی عێراق دۆسییەی ئاوی کردوەتە دۆسیەیەکی سیادی، لەکاتێکدا پێشتر تەنها دۆسییەیەکی هونەری و دیپلۆماسی بوو".

 
2025-05-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.