عێڕاق

سودانی فەوجێكی گەورەی سەربازی لە پاكستان کشاندەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

بە فەرمانی سودانی، فەوجێك ئەفسەرو پلەداری عێراق لە پاكستان دەكشێنەوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرایکرد "محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، فەوجێكی سەربازی عێراقی لە پاكستان دەکشێننەوە". 

ئەوەش خراوەتە روو، فەوجەكە لە (500) كەس لە ئەفسەر و پلەدار پێکهاتووە كە سەربە فەوجی 2ی لیوای 66ی فیرقەی دووی هێزی تایبەتە.

وەزارەتەکە رونیشیکردووەتەوە، بەمەبەستی مەشق و راهێنان رەوانەی پاكستان كراون، لەچوارچێوەی رێككەوتنی راهێنانی پێشوەختە.

بڕیاری سودانی بۆ كشانەوەی ئەو سەربازانە هاوكاتە لەگەڵ تێكچوونی دۆخی ئەمنیی نێوان هیند و پاكستانە.
2025-05-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.