نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ تورکیا بەڵێنی دا هاوکاری پرۆسەر ئاشتی بکات و چاودێری چەکدادانی پەکەکە بکات.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبۆوە و دواتر لە دیدارێکی کراوەدا چەندین ڕێککەوتنی هاوبەشیان لە بوارە جیاجیاکاندا واژۆکرد.
لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سودانی ڕایگەیاند"رێگەنادەین لە خاکی عێراقەوە دەستدرێژی بکرێتەسەر دراوسێکانمان و ئیمە لە عێراق کاری تەواو دەکەین بۆئەوەی پرۆسەی ئاشتی جێبەجێ ببێت و چاودێری پرۆسەی چارەسەری و چەکدانانی پەکەکە دەکەین، و رایگەیاند”پەکەکە حزبێکی قەدەغەکراوە لە عێراق".
لای خۆیەوە ئەردۆغان ڕایگەیاند" ئێمە بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق، بەتایبەت دوای سەردانەکەی ساڵی رابردوم بۆ بەغداد، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە".
ئاماژەی بەوەشدا" ئاسایشی خۆمان لە ئاسایشی عێراق جیاناکەینەوە و ئیرادەی خۆمان بۆ درێژەدان بە شەڕی تیرۆر دوپاتکردەوە".
جیی ئاماژەیە، لەم سەردانەی سودانی بۆ تورکیا کۆمەڵێک یاداشتنامە واژۆکران لە بوارەکانی:
•هاریكاریی لە بوارەكانی پیشەسازیی بەرگریی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی
•رێكارە ستانداردەكان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی هاوڵاتیانی عێراقیی لە توركیاوە
•هاریكاریی لە بواری دادوەرییدا
•هاریكاری لە بواری ربەڕوبونەوەی بازرگانیكردنی نایاسایی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە
•پرۆتۆكۆڵی هاریكاریی لەبارەی كردنەوەی لقی زانكۆ توركییەكان لە بەغدادو بەسرە
•هاریكاریی لە بواری بەڕێوەبردنی دۆخە لەناكاو و كارەساتەكان
•هاریكاریی لە بواری پەیوەندییە گشتییە دیجیتاڵییەكان
•هاریكاریی لە بواری چالاكییەكانی پێوانە و قەبارەدانان
•دوو یاشتی لێكتێگەیشتن لە بواری هاوكاریی راهێنان لە وەزارەتی ناوخۆ