عێڕاق

پەرلەمان دەچێتە پشووی یاسادانانەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

کۆتایی ئەم هەفتەیە وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە پەرلەمان کۆمەڵێک یاسای گرنگی دەرکرد.

سەرۆکایەتی په‌رله‌مانى عێراق بڕیا‌ریدا وەرزی یەکەمی ساڵی چوارەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمان، ڕۆژی هەینی 9ی ئایاری 2025 کۆتایی بێت، د. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "وەرزی یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات ودەکەوێتە پشوی یاسادانان لە رۆژی 9ی ئایاری 2025.

هەروەها لەو بارەیەوە غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی  بڵاوی کردەوە، پێش كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، پەرلەمان کۆمەڵێک یاسا وبڕیاری گرنگی دەرکردووە لەوانە ، یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی بەعس تایبەت بە گێڕانەوەی خاکی کوردان کە تەعریب کرابوون، هەروەها چەند یاسایەکی دیکەی پەیوەست بە مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان.

لە مادەی 22 لە پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، ساڵانە پەرلەمان دوو وەرزی یاسادانانی هەیە کە هەر وەرزێکی چوار مانگە، هەموو ساڵێک وەرزی یەکەم لە یەکی ئادار تاوەکو 30ی حوزەیران دەبێت؛ وەرزی دووەمیش لە یەکی ئەیلوول تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەم دەبێت..

 
2025-05-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.