عێڕاق

ئەحمەد شەرع لەسەر هاتنی بۆ عێراق مەرجی هەیە

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی کاتی سوریا داوای لە ئەمریکا کردوە لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق گەرەنتی پاراستنی بکات، سەرچاوەیەکی عێراقیش دەڵێت"بەغدا ڕێوشوێنی بۆ پاراستنی شەرع گرتووەتە بەر، بەڵام ئیدارەی سوریا پێیان ڕازی نەبووە."

میدیا عێراقیەکان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا، داوای لە ئەمریکا کردوە لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لە ژێر چاودێری کۆمپانیایەکی ئەمنی ئەمریکیدا بێت، چونکە دیمەشق ترسی ئەوەی هەیە، شەرع لە عێراق بکرێتە ئامانج...

بەپێی وتەی ئەوسەرچاوەیە، بەغداد ڕێوشوینی پێویستی بۆ پاراستنی ئەحمەد شەرع لە گەشتەکەیدا بۆ عێراق گرتوەتە بەر، بەڵام ئیدارەی سوریا ڕێوشوێنەکانیان بە کەم زانیوە...

 راشیگەیاندوە" سەردانی شەرع بۆ لوتکەکەی بەغداد، پەیوەستە بە ڕێوشوێنە ئەمنیەکانەوە".
2025-05-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.