عێڕاق

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای هێنانی ژنی دووەم، تاوتوێ دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە هێنانی ژنی دووەم تاوتوێ دەکات و داوادەکرێت رێگرییەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەم لاببرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 6  ئایاری 2025  دادگای باڵای  فیدراڵی عێراق، ئەو سکاڵایە تاوتوێ بکات کە دەربارەی رێگرییەکانی هێنانی ژنی دووەم، دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا کە داوادەکرێت دادگای فیدراڵی بڕیاری نادەستووریبوونی بڕگەی دووەم لە ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ـی 2008ـی هەموارى یاسای بارى کەسی، بدات.

بەپێی هەمواری ئەو یاسایە، مەرجە ژن رەزامەندی دەرببڕێت، تاوەکو هاوسەرەکەى بتوانێت بۆ جارى دووەم هاوسەرگیری بکاتەوە، پێشتریش پارێزەرێک لەسەر هەمان بابەت، سکاڵای لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردبوو،بەڵام دواتر سکاڵاکەی پوچەڵکردەوە

بەگوێرەی ئاماری ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم، ساڵی رابردوو 98 حاڵەتی رێپێدان بە ژنی دووەم تۆمارکراون، کە لە هەولێر 45 حاڵەت، لە سلێمانی 19 حاڵەت و لە دهۆکیش 34 حاڵەت بوون.

 
2025-05-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.