عێڕاق

سودانی سەردانی تورکیا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەردانی تۆرکیا بکات و ژمارەیەک یاداشتى لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی تورکی،  واژووبکات.

ئەمرۆ دووشەممە، 5ی ئایاری 2025، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە بەیاننامایەکدا  ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی  عێراق بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەردانی تۆرکیا بکات و شاندێکی فەرمی عێراقی گەیشتنە تورکیا وەک ئامادەکاریی بۆ ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی دوو قۆڵی. 

لە بەیاننامەکە دا هاتۆوە، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق  و نوێنەری ژمارەیەک وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی عێراقە، ئامانجی شاندەکە تەواوکردنیی گفتوگۆ تەکنیکیەکانە لەسەر یاداشتەکانی لێکگەیشتن کە لەگەڵ تورکیا ئیمزا دەکرێت.

ماجد لەجماوی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، سوودانی لە میانەی سەردانەکەی دا بۆ تۆرکیا ژمارەیەک یاداشتى لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی تورکى  لە بوارەکانى ئاسایش، گواستنەوە، پلاندانان، پەروەردە، پەیوەندییەکان و پیشەسازى واژووبکات.

 
2025-05-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.